یانەی سۆلاڤ هۆكاری كشانەوەی لە خولی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرا دەكات

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 114‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆ، حسێن كەركوكی

 یانەی سۆلاڤ  چوارەم یانەی شاری كەركوك لە خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی  كوردستان کشاوەتەوەو بەرپرسانی یانەکەش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.


 سەبارەت  بە هۆكارەكانی  كشانەوەیان  لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی كوردستان  ، ئازاد فاتیح سەرۆكی  دەستەی كارگێری یانەی  سۆلاڤ بۆ دواڕۆژ رایگەیاند "
سەرەڕای  ئەوەی بەشداریمان كرد لە كۆبونەوەی هونەری خولەكە بە ئامانجی ئەوەی  تاوادەی دەستپێك  بتوانین پارەی پێویست دابین بکەین بۆ ئەم مەبەستەش لە چەندین دەرگامان دا ، بەڵام بێ ئەنجام بوو "


 وتیشی " دوای بێئۆمێد بوون ، دەستەی كارگێری یانەكە كۆبووەوەو تیایدا بڕیارماندا بە كشانەوە لە خولی كوردستان  ، چونكە لەم قۆناغەی ئێستادا یانەكە توانای هەڵگرتنی تێچووی خولەكەی نیە "


 ئازاد فاتیح  ئەوەشی خستە روو " هۆكارێكی تری گرنگ كە پاڵنەر بوو بۆ ئەو بڕیارە ،نەبوونی یاریگایەكی تۆپی پێی تایبەت بە یانەكەیە، كە كاریگەری گەورەی هەبووە  لە سەر ئەنجامەكانی یانەكەمان لە وەرزەكانی رابردووی خولی كوردستان "


لە كۆتاییدا ئازاد فاتیح  رایگەیاند" تا ئەو كاتەی  هەموو پێداویستیەكانی تیپی تۆپی پێی فەراهەم دەبێت ، یانەكە بایەخی زیاتر بە یارییە تاكەكان دەدات " .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure