بەرەسمی تۆتنهام پۆچتینۆی دوورخستەوە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 581‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

کەمێک پێش ئێستا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوورخستنەوەی پۆچتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەکەی راگەیاند.

 

پۆچتینۆ ماوەی پێنج ساڵە لە یانەی تۆتنهام بەردەوامەو باشترین ئەنجامیشی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە وەرزی رابردوو.

 

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی دەیلی مەیلی بریتانی، هەریەکە  لە کارلۆ ئەنچلۆتی و ناگیلسمان و ئایدی هاو لەو ناوانەن کە یانەی تۆتنهام دەیەوێت لە شوێنی پۆچتینۆ مەشقو  راهێنانی یانەکەی پێبدات.

دوورخستنەوەی پۆچتینۆ لە تۆتنهام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە بووەو، ئەو راهێنەرە ،  لە ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان گشت یانەکانی خولی ئینگلتەرا لە گشت پاڵەوانێتیەکان زۆرترین یاری دۆڕاوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure