سەرۆکی ئەڵمانیا رێز لە دیرك نۆڤیتسكی دەگرێت

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 95‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

ئەفسانەی تۆپی باسكە (دیرك نۆڤیتسكی) لەگەڵ 24 كەسایەتی تر مانگی داهاتوو رێزیان لێدەگیرێت ، ئەمەش بۆ رۆڵی بەرچاویان لە سەرجەم ئاستەكانی پەیوەست بە فێكردن "

"نۆڤیتسكی مەدالیای شایستەی نیشتمانی پێدەبەخشرێت لە  وڵاتەكەی ئەڵمانیا لە رۆژی 4 مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو لە ئەنجامی بەشداریكردن لە جیهانی وەرزشدا .
وا بریارە  سەرۆك فرانك فالتەر شتاینمایەر سەرۆكی  ئەڵمانیا  خەڵاتەكە ببەخشێتە نۆڤیتسكی(41 ساڵ)  لە میانەی رێوڕەسمێكیدا  لە  بارەگای فەرمی  خۆی کە لە بەرلین ئەنجام دەدرێت .

هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دەزگای (دیرك نۆڤیتسكی) كاری کردووە لە سەر هاوكاریكردنی مناڵان ولاوان لە ئەڵمانیا بۆ قۆستنەوەی  ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێت و دۆزینەوە و گەشەپێدانی تواناكانیان .

نۆڤیتسكی  لە كۆتایی وەرزی رابردوودا وازی لە ركابەرییەكانی تۆپی باسكە هێنا پاش ئەوەی هەموو كاروانی وەرزشی خۆی لە خولی باسكەی ئەمریكا  بۆ پیشەگەران و لە ریزی  تیپی داڵاس مافرێكس بە سەر برد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure