رێنماییە ئەمنیەكانی یاری عێراق و بەحرەین چەند رێگرییەك لە خۆ دەگرێت

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 172‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق رینماییە  ئەمنیەكانی یاری عێراق و بەحرەینی ئاشكرا كرد  كە ئەمڕۆ لە شاری عەمانی پاتەختی ئوردن و لەچوار چێوەی گەڕی یەكەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022 بەرێوەدەچێت .

 سەرچاوەكە لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە" چەند رێکكەوتنێك لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و سەرپەرشتیاری ئەمنی یارییەكە سەبارەت بە قەدەغە كراوەكان لە ناو یاریگادا كراوە "

هەروەها وتی " لایەنە ئەمنیە ئوردنیەكانی بەر پرسیار لە ئاسایشی یارییەكە  رێگری لەو   دروشمانە دەكات كە هەڵگری هێمایەكی سیاسین یاخود سوكایەتی دەكات بە تیپی بەرامبەر ، هەروەها  هاتنە ژوورەوەی ئاڵای هەردوو وڵات و رێگری  لە  هەڵكردنی ئاڵای پێشووی عێراقی سێ ئەستێرەییەكە  دەكرێت .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure