خیانەت لە راهێنەری ئیسپانیا کراو ئەمڕۆ هەڵبژاردەکە جێدەهێڵێت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1715‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

راگەیاندنە بەناوبانەگەکانی ئیسپانیا دوای یاریەکەی شەوی رابردووی رۆمانیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠، کاتێک ٥-٠ بە سودی ئیسپانیا کۆتایی هات، بڵاویانکردووەتەوە، لویس رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوەو رۆبێرت مۆرینیۆ دووربخاتەوە.

 

لویس ئینریکی کە ماوەی رابردوو کاتێک راهێنەری ئیسپانیا بوو، کچەکەی توشی نەخۆشی هات وبەوهۆیەوە لە راهێنانی ئەو هەڵبژاردەیە دوورکەوتەوەو دواتر کچە بچوکۆلەکەشی گیانی لە دەستداو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا مۆرینۆی راهێنەری ئێستا کە جێگری ئینریکی بوو، هەڵبژاردەکە بەڕێوە ببات.

 

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەمڕۆ سێشەممە رۆبێرت مۆرینۆی راهێنەری ئیسپانیا واز لە هەڵبژاردەی لارۆخا دەهێنێت و  لویس ئینریکی دەگەڕێتەوە، ئەمەش بە بڕیاری لویس رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتیەکەرو  خۆسیە فرانسیسکۆ مۆلینای بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەکەو لە کۆنگرەیەکدا گەڕانەوەی ئینریکی و چوونی رۆبێرت مۆرینۆ رادەگەیەنن و ئینریکی لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ راهێنەری لارۆخا دەبێت.

 

هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لە راهێنەری ئیسپانیاوە، رۆبێرت مۆرینیۆ رایگەیاندووە" ئەو راهێنەرە هەست بەوە دەکات خیانەتی  لێکراوەو لەدوای یاریەکەی رۆمانیا بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە یاریزانەکان کردووە لە ژوری جلگۆڕین وتەنها ئەم راهێنەرە زەرەرمەند نابێت و  جێگری ئەم راهێنەرەش کە خواکین ڤاڵدێسە و گشت یاریدەدەرەکانی ئەم راهێنەرە واز لە پۆستەکەیان دەهێنن و ئینریکی بە ستافێکی نوێوە دەست بەکارەکانی دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure