کاڤانی چی دەڵێت لەسەر کێشەکەی نێوان خۆی و میسی

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6774‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یاری نێوان ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین کاتێک دۆستانە بوو ٢-٢ کۆتایی هات، لە گێمی یەکەمی یاریەکە دەمەقاڵە لە نێوان میسی و کاڤانی هێرشبەری ئەو یانەیە روویداو بەوهۆیەوە  راگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد، ئەو دوو یاریزانە جنێویان بە توندی بە یەکتر داوەو یاریزانەکانی تر نێوەندگیریان کردوون.

 

دوای یاریەکە کاڤانی قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردو وتی" کرژییەکان لە یاریەکە بەرزبوو، بەڵام دوای هەموو شتێک یاریەکە کلاسیکۆ بوو، ئەوەش بەشێک بوو لە تۆپی پێ و یاریەکە، ئێمە ئاسوودەین و هەموو شتێک باشە ئێستا.

 

دوای یاریەکە ئۆسکار تابارێزی راهێنەری ئۆرۆگوای لەسەر ئەو روداوە وتی" لە یارییەکی لەوشێوەیە ئەگەری روودانی شتی لەمشێوەیە هەیە هەندێک جار و دوای یاریەکەش دەست لە ناودەستی یەک دەکەن و هەموو شتێک باشە.

دیبالا لەسەر کێشەکەی میسی وکاڤانی وتی" ئەم شتانە لە یاریگادا دەمێنێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure