سێ یاریزان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق دووردەخرێنەوە

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 418‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

 

باسل گۆرگیس بەرێوەبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دورخستنەوەی  سێ یاریزان لە ریزی هەڵبژاردی عێراق  بۆ پاڵەوانێتی كەنداوی 24 ئاشكرا كرد  كە وا بریارە رۆژی 26 ی ئەم مانگە لە قەتەر دەستپێبكات .

گۆرگیس  لە لێدوانێكیدا رایگەیاند "  هەر سێ یاریزان هومام تاریق و بەشار ڕەسەن و رێبین سۆلاقا  لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق دوردەخرێنەوە ، چونكە جامی كەنداو لە دەرەوەی رۆژانەی فیفا بەرێوەدەچێت و یانەی ئەو سێ پیشەگەر رێگایان پێنادات ئامادە بن "

 هەروەها وتی " ژمارەی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە ئێستادا 24 یاریزانە و بەگەڕانەوەی ئەو سێ یاریزانە ، كاتانیچ  تەنها دوو یاریزان بانگهێشت دەكات ، چونكە رێنماییەكانی پاڵەوانێتی كەنداو رێگە بە تۆماركردنی تەنها 22 یاریزان دەدات لە  كشوفاتی تایبەتی هەڵبژاردە نیشتمانیە بەشداربووەكاندا "

 ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە " پاش تەواوبوونی یاری عێراق  لە بەرمبەر بەحرەین ، ستافی هونەری ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان ڕادەگەینێت لە پێناو پەیوەندی كردن بە شاندی هەڵبژاردەی  لە قەتەر "

هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 20 ئەم مانگە روو دەكاتە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە مەبەستی بەشداریكردن  لە پاڵەوانێتی كەنداوی 24 .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure