لە پەرلەمانی عێراق یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دەخرێتە دەنگدانەەوە

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 103‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

عەباس عێوی سەرۆكی لیژنەی لاوان و وەرزش لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە  رەشنووسی یاسای پێشنیازكراوی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق  سێ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ خۆپاراستن  لە سەپاندنی سزا بە سەر وەرزشی عێراق.

علێوی  لە بەیاننامەیەكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە "  رەشنووسی یاساكە لە لایەن لیژنەكەوە ئامادە كراوە لە پێناو دەنگدان  لە سەری و پەسەندكردنی لە چوار چێوەی ئەو مۆڵەتەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دیاری كردووە كە رۆژی 30 ئەم مانگە كۆتایی دێت ".

 ئەوەشی خستە روو كە " دەنگدان لە سەر یاساكە لە میانەی ماوە دیاریكراوەكە وەرزشی بەدور دەخات لە سزاكان كە رەنگە بگاتە بێبەشكردن  لە لایەن لیژنەی ئۆَڵۆمپی نێو دەوڵەتیەوە "
 علێوی روونیكردەوە كە " لیژنەی لاوان و وەرزش لە ماوەی رابردوودا سەرقاڵی زنجیرەیەك كۆبوونەوە بوو لەگەڵ لایەنە  وەرزشیەكانی پەیوەندیدار ، هەروەها میوانداری كەسایەتی وەرزشی و نوێنەرانی  وەزارەتی لاوان و وەرزش و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی كردووە  لە پێناو خستە رووی تێبینیەكانیان  لە پێناو پێگەیاندنی پێشنیاری یاساكە و دەنگدان لە سەری بۆ خزمەت كردنی وەرزشی عێراق ، بەهۆی ئەوەی لە یاسا گرنگەكانە كە ئیفلیج كرابوو  لە خولەكانی پێشووی پەرلەمان ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure