پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییە گرنگەکەی ئەمڕۆ

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 560‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

چاودێرێكی تۆپی پێی نزیك  لە هەڵبژاردەی عێراق پێشبینی ئەو پێكهاتەیەیی كرد كە كاتانیچی راهێنەر یاری پێدەكات لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین كە  لە سەر یاریگای شاری وەرزشی  لە عەمانی پایتەختی ئەردەن بەرێوەدەچێت  لە چوار چێوەی ركابەرییەكانی گەڕی پێنجەم لە گروپی سێیەم  بۆ گەیشتن بە مۆندیالی مۆندیالی  2022 ی قەتەرو جامی ئاسیای 2023 چین.

سەرچاوەكە لە لێدوانێكیدا وتی " پێشبینی دەكرێت كاتانیچ بە شێوازی 4-3-2 یاری بكات ودەگۆڕدرێت بۆ 5-4-1 لەكاتی بەرگریكردندا "

هەوەها وتی " هەمووان پێشبینی ئەوەیان دەكرد كە راهێنەر یارییەكە بە جەلال حەسەن دەستپێبكات بۆ گۆڵپارێزی ، بەڵام دوایین یەكەی راهێنانی هەڵبژاردەكە كە دوێنی بەرێوەچوو ، دووپاتی دەكاتەوە كە ڕاهێنەر گەڕایەوە بۆ محەمەد حەمید  لە گۆڵپارێزیدا "
ئاشكرایكرد " راهێنەر بە هەمان شێواز و پێكهاتەی یارییەكەی بەرامبەر ئێران یاری دەكات ، بەڵام  لە شوێنی عەلی عەدنانی سزادراو زورغام ئیسماعیل لە باڵی راست یاری دەكات ، لە بەرگری هەر یەك لە رێبین سۆلاقا لە پشتەوە و ئەحمەد ئیبراهیم و سەعد ناتق لە پێشەوەین  و عەلا مەهاوی باڵی راست و و دوو ئیرتیكاز یاری دەكات كە بریتین لە سەفا هادی و ئەمجەد عەتوان  و بەشار رەسەن باڵی چەپ و هومام تاریق لە لای راست ، دەچنە هێڵی ناوەراست لە پشتی هێرشبەر موهەند عەلیەوە "
 وە رونیكردەوە " راهێنەر لە دوایین  یەكەی راهێنانی هەڵبژاردەكە چەند گۆڕانكارییەكی كرد ، وەك بەشداریپێكردنی ئیبراهیم بایش و عەلا عەباس بۆ زیاتركردنی توانای هێرشكردن ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure