بەڤیدیۆ:ئیسپانیا بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد
جیهان ::
پێش 3 هەفتە :: 331 جار بینراوە
دواڕۆژ سپۆرت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا کە سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠
مسۆگەرکردووە، سەرکەوتنێکی گەورەی دژی رۆمانیا بەدەستهێناو توانی ٥-٠ یاریەکەی لێ
بباتەوە.
ئیسپانیا لە یاریگای خۆی لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم میوانداری رۆمانیای
کردو توانی یاریەکەی بە پێنج گۆڵی یاریزانان" فابیان و مۆرینۆو مۆراتاو
ئەدریان رۆیز بە هەڵەو ئۆیارزابال
بباتەوە.
لە دوو یاری تری ئەم گروپە نەرویچ ٢-١ لە ماڵتای بردەوەو سوید ٣-٠ لە
دورگەکانی فارۆی بردەوە.
ریزبەندی کۆتایی گروپەکە:
1-ئیسپانیا ٢٦ خاڵ
2-سوید ٢١ خاڵ
3-نەرویچ ١٧ خاڵ
4-رۆمانیا ١٤ خاڵ
5-دوورگەکانی فارۆ ٣ خاڵ
6-ماڵتا ٣ خاڵ