میسی و ئەستێرەیەکی ئۆرۆگوایی دەبێتە شەڕیان

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3106‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: میسی

دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری نێوان ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتین، لە کاتی یاریەکەو لە گێمی یەکەم میسی و کاڤانی ئۆرۆگوایی و  هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دەبێتە دەمەقاڵەیان .

پێگەی SPORT1  بڵاویکردووەتەوە، لە رێڕەوی چوونە ژوورەوە بۆ ژووری جلگۆڕین، میسی و کاڤانی بووە بە دەمەقاڵەیان و  جنێویان بەیەکداوەو چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن  بەرکەوتن لە نێوان هەردوو یاریزانەکە هەبووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە  دواتر لە لایەن سوارێز و گۆدینەوە دۆخەکە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە ئاسایی کراوەتەوەو رێگە نەدراوە  ئاڵۆزی زیاتر رووبدات.

کاڤانی توانی لە گێمی یەکەم گۆڵ لە ئەرجەنتین بکات و  وڵاتەکەی لەو گێمە پێشبخات، هۆکاری دەمەقاڵەکەش بۆ  کەوتنی میسی دەگەڕێتەوە لە نزیک هێڵی سزاو بەوهۆیەوە کاڤانی رەخنەی لەو یاریزانە گرتووە و ئەویش توڕە بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure