رۆناڵدۆ دانی پێدا نا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1633‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ڕۆناڵدۆ

دواڕۆژ سپۆرت

لە دوای بردنەوەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە  لۆکسمبۆرگ و سەرکەوتن بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ و تۆمارکردنی گۆڵێک، رۆناڵدۆ قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردو دانی پێدا دەنێت کە  لە دۆخێکی باشدا نەبووە.

رۆناڵدۆ دەڵێت" لە سێ هەفتەی رابردوو  بە باشی ئامادە نەبووم بۆ یاریکردن، سەرەڕای ئەوەی پێکانم هەبوو، بەڵام دەمویست هاوکاری یانەی یۆڤانتۆس بکەم، هەموان دەزانن من ئەوەم خۆش ناوێت کە گۆڕانکاریم پێ بکرێت، هیچ شتێک شایەنی مشتوومڕ نیە، من لە ئاستێکی باشدا نەبووم لەو دوو یارییەی کە لە خولی ئیتالیا ئەنجامم دا".

لە کۆتایدا دەڵێت" تەنانەن ئێستا لەگەڵ وڵاتەکەشم لە %١٠٠ ئامادە نیم، دۆخی من لە باشترین ساتدا نیە،بەڵام دەبێت من قوربانی بدەم لە پێناو هاوڕێکانم لە یانەکەو هەڵبژاردەکە، من ئەوە بە شانازییەوە دەکەم".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure