کەریم بنزیمە وەڵامی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فرەنسای دایەوە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 900‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

دوای ئەوەی  نۆیل لۆ گریت، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فرەنسا بە لێدوانێک ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید' کەریم بنزیمە جارێکی تر بێدەنگ  دەکات و رایدەگەیەنێت هەڵبژاردەی فرەنسا بە نسبەت ئەو یاریزانەوە کۆتایی هاتووە، کەریم بنزیمەش وەڵامی دەداتەوەو داوای یاریکردن بۆ وڵاتێکی تر دەکات.


بنزیمە دوای ئەم قسانەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فرەنسا، لە پێگەی خۆی لە تویتەر وەڵامی داوەتەوەو نوسیویەتی"وامدەزانی تۆ دەستێوەردان لە  بڕیارەکانی راهێنەر ناکەیت، بەڵام  تۆ ئەوە بزانە من خۆم کاتێک بۆ سەردەمی یاری نێودەوڵەتی دادەنێم، ئەگەر تۆ وای دەبینیت کە یاریکردنی من بۆ هەڵبژاردەی فرەنسا کۆتایی هاتووە  ئەوا رێگە بدە  یاری بۆ وڵاتێکی تر بکەم و باببینین.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure