ڤیدیۆ گروپی سێیەم:ئەڵمانیا و هۆڵەندا گەیشتنە یۆرۆی ٢٠٢٠

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 195‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت



لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەمی  پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردنەوەی گەورەی بەدەستهێناو توانی سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ هاوشانی هۆڵەندا  بەدەست بهێنێت.



لە یەکەم یاریدا ئەڵمانیا لە یاریگای خۆی میوانداری  بیلاڕوسیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-٠ لێ بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی گروپەکەی بکات و سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت.

گۆڵەکان یاریزانان" جینترو گۆرتێزکاو کرۆس دوو گۆڵی تۆمارکرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، هۆڵەندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بیلاڕوسیاو لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامەش هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە ٧ یاریدا بەرەسمی سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەستهێنا.
ریزبەندی گروپی سێیەم:

1-ئەڵمانیا ١٨ خاڵ
2-هۆڵەندا ١٦ خاڵ
3-ئێرلەندای باکوور ١٣ خاڵ
4-بیلاڕوسیا ٤ خاڵ
5-ئەستۆنیا ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure