یاسای توند لە یاری کۆتایی جامی کۆپا لیبەرتادۆرێس جێبەجێ دەکرێت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 216‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

 لە كۆتایی جامی کۆپا لیبەرتادۆرێس  كە هەفتەی داهاتوو لە ٢٣-١١- ٢٠١٩ لە پیرۆ بەرێوەدەچێت رێگری لە هاندەران دەكرێت لە چوونە ژوورەوە بە پشتێن و كڵاو یاخود  بە چاوێلكەی هەتاویەوە  و رەنگە هاندەران  رووبەرووی پشكنین ببنەوە بۆ پێوانەكردنی رێژەی مادە كهولیەكان لە خوێندا لە رێگای دەمەوە .

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور یاسای توندی بڵاوكردەوە پێش هەفتەیەك  لە رووبەرووبوونەوەی  یاری فلامینگۆی برازیلی و  ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی لە كۆتایی جامی کۆپا لیبەرتادۆرێسی یانەکانی ئەمریکای باشوورکە  لە یاریگای مۆنۆمینتاڵ  لە لیمای پایتەختی پیرۆ ئەنجام دەدرێت .
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور  لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرایكرد " پۆلیسی خۆجێی ئامێری پێوانەكردنی رێژەی كهول لە خوێندا بەكار دەهێنن و رێگری لە هاندەران دەكرێت لە چوونە ژوورەوە ئەگەر پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بن "

هەروەها وتی " رێگە نادرێت بە خواردنەوە كهولیەكان یان مادە هۆشبەرەكان و هەروەها كارلێكەرە دەروونی  وزە بەخشەكان ، رێگە نادرێت  بە چوونە ژوورەوەی كڵاو و چاوێلكەی هەتاوی و پشتێن "
 تەنها رێگە دەدرێت بە بەكارهێنانی میزەڵدان و ئاڵا كە درێژییەكەی لە دوو مەتر كەمتر بێت  لە ناو یاریگادا .
بەیاننامەكە جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە رێنماییەكان بەشێكن لە یاسای پیرۆ .

رووبەرووبوونەوەكە دوو  گەورەترین یانەکانی ئەمریكای باشوور كۆدەكاتەوە  لە كاتێكی پێشوودا لەم مانگە گواسترایەوە بۆ پیرۆ بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ئەمنی  لە سانتیاگۆی پایتەخی چیللی .
كۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس كە هاوتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە بۆ یاریگایەكی بێ لایەن گواسترایەوە بۆ یەكەمین جار لە میژووی پاڵەوانیتیەكە  لە ماوەی 60 ساڵدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure