لە كەركوك پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 82‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسێن  كەركوكی

 ئێوارەی ئەمرۆ ( شەممە 16/11/2019 )،  لە هۆڵی  داخراوی یانەی كەیوان   لە شاری کەرکوک، ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی بادمنتۆنی یانەكانی كوردستان بۆ هەردوو ئاستی ( خوار 17 ساڵ ) و ( خوار 15 ساڵ ) بۆ كوڕان كۆتاییهات ، كە یەكێتی بادمنتۆنی  كوردستان رۆژانی 15-16/11 سازیكردبوو .
  ئەنجامی پاڵەوانیتیەكە 16 یانە بەشداریان تێدا كربوو ، یانەكانی كەركوك پشكی شێریان  لە بەشداری كردن بەركەوتوو ئەنجامەکان بەم شێوەی لای خوارەوە بوون ...

ئاستی تەمەن خوار ( خوار 15 ساڵ ) :

-هەردوو یاریزانی یانەی گاز باكوور ( هادی سەلمان و ئەحمەد ئیبراهیم ) گەیشتنە یاری كۆتایی و یاریەکە بەبردنەوەی  یاریزان ( هادی سەلمان ) بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر تەواو بوو .
ئاستی تەمەن ( خوار 17 ساڵ ) :

 هەردوو یاریزان( كاروان نەوزاد ) لە یانەی باباگوڕگوڕ و (عەبدوڵڵا محەمەد ) لە یانەی گازی باكوور گەیشتنە یاری كۆتایی و یاریەکە بە بردنەوەی ( كاروان نەوزاد ) بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر  كۆتاییهات .

سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە ، ( دكتور نەوزاد حسێن ) سەرۆكی یەكێتی بادمنتۆنی كوردستان رایگەیاند " ئەمە سێهەمین پاڵەونتیمانە لە دوای دەستپێكردنی چالاكیەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان "
وتیشی "  لە ئەنجامدانی پاڵەوانیتیەكان كارمان بۆ ئەوە كردووە كە یانەكان  بارگرانی نەكەوێتە ئەستۆیان ، پاڵەوانیتی كچانمان لە شاری سلێمانی و پیشكەتووان لە شاری هەولێر و بۆ ئاستی تەمەنەكانیش لە  كەركوك ساز كرد ، بەهۆی ئەوەی یانەكانی كەركوك لە سەر ئاستی عێراقیش باڵا دەستن "
كاروان نەوزاد یاریزانی یانەی باگوڕگوڕ وتی " توانیم لە پاڵەوانیتیەكە پلەی یەكەم بەدەستبهێنم وەكو یانەكەمان باڵادەستیمان دووپات كردەوە "

 وتیشی "  سەرەڕای ئەوەی زۆربەی یانە بەشداربووەكان یانەكانی كەركوك بوون بەڵام لە رووی ئاستەوە زۆر بەهێز بوون "
 لە كۆتایدا وتی " هیوادارم  بایەخی زیاتر بە یارییە تاكەكان بدرێت كە رەنگە  تێچووی بەشداركردن لە پاڵەوانێتیەکی یارییە تاكەكان  مووچەی  یاریزانێكی تۆپی پێ بێت " .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure