لیبرۆن جایمس : كاتی زۆرم لە بەردەم ماوە پێش وازهێنان

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 70‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لیبرۆن جایمس یاریزانی باسکەی لۆس ئەنجلس لیكەرز دووپاتی كردەوە كە كاتی زۆری لە بەردەم ماوە پێش وازهێنان .

جایمس خۆی دەچوێنێت بە تۆم برادی ئەزمووندارو  پاڵەوانی تۆپی پێی ئەمریكی كە ئاستێكی بەهێز پێشكەش دەكات لە تەمەنی 42 ساڵیدا .

لە كاتی پرسیاركردن لەو یاریزانە " ئایا بیری لە وازهێنانی كردەوەتەوە ( جایمس )ی تەمەن34 ساڵ  رەتیكردەوە و روونیكردەوە " لە كۆتایی چیرۆكەكەم نیم ، بۆیە نەخێر ، لە ئێستادا هەست بەوە ناكەم ، من و تۆم برادی دوو ڕووی یەك دراوین  لە یاریكردن بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی  لە رۆیشتن بێ توانا دەبین "

 هەروەها وتی " تا ئەو كاتەی  هەست بە دۆخێكی باش دەكەم و ئاستێكی بەهێز پێشكەش دەكەم  لە یاریكردن بەردەوام دەبم تا ئەو كاتەی  لە رووی جەستەییەوە نەتوانم یان  لە رووی دەروونییەوە ماندوو دەبم "


وتیشی "دەستم بە روانین نەكردوە بۆ ئەوە ، نازانم كەی ئەوە روودەدات ، بەڵام هێشتا نەگەیشتومەتە ئەو دۆخە "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure