هەڕەشە لە كۆنتی دەكرێت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 333‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

 رۆژنامەی (كۆرێری دیلا سیرا)ی ئیتاڵی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی  راهێنەری  ئینتەر میلانی ئیتاڵی نامەی هەڕەشەی  لە لایەن نەناسراوانەوە پێگەیشتووە .

 

رۆژنامەکە دەڵێت" نامەی هەڕەشەكە گوللە خۆ دەگرێت ، ئەمەش وای لەو راهێنەرە کردووە  ئاستی  دۆخی ئاسایشی  نزیك خانووەكەی  لە شاری میلانۆ بەرز بكاتەوە .

 

رۆژنامە ئەوەشی خستە روو، پۆلیسی ئیتاڵی دەستی كردووە بە لێكۆڵێنەوە  سەبارەت بەوەی كێ ئەو نامانەی ناردووە لە میانەی پشكنینی پەنجە مۆرەكان كە لە سەر نامەكان دۆزراونەتەوەو لە راهێنەری پێشووی یانەکانی چێڵسی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کراوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure