بەوێنە: لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی تۆڵەی تیپی پێشكەوتووانی لەزاخۆی میوانی کردەوە
ناوخۆیی ::
پێش 4 هەفتە :: 37 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد
كێبڕكێكانی خولی لاوانی یانە نایابەكانی كوردستان هەفتەی
چوارەم كۆتایی هاتو پێشمەرگەی سلێمانی لەیاریگای خۆی میوانداری زاخۆی كردو بەگۆڵێكی
بێ بەرامبەر یاریەكەی بردەوە.
لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی یەكەمو دوای سێ خولەك بەهۆی هەڵەی
گۆڵپارێزی زاخۆوە "تاهیر فەتاح گۆڵی یەكەمی پێشمەرگەی تۆمار كرد، ئەگەر پەلەكردنی
یاریزانانیش نەبوایە دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەن.
یاریزانانی زاخۆ هەوڵی زۆریاندا بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە،
بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئاكام بوو.
گێمی دووەم بەپێچەوانەوە یاریزانانی میوان باشتر دەركەوتنو
بەتەوای كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو، بەڵام نەیانتوانی سود لەسەرجەم هێرشەكانیان ببینن.
لەبەرامبەریشدا یاریزانانی پێشمەرگە بەهەمان شێوە پەلەكردنیان
رێگربوو لەگۆڵی دووەمو سێیەمیش لەم گێمەدا.
دوای چوار خولەك كاتی زیاد كراو ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یاریەكەی
لێداو بەوتاكە گۆڵەش ئەنجامەكە بەسودی لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی كۆتایی هات.
یەریڤان سەڵاح راهێنەری لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو:
لەڕاستیدا لەئەنجامی یاریەكە رازیبووم، بەڵام لەیاریزانەكانم تاڕادەیەك، چونكە لەسەرجەم
هێرشەكان پەلەیان دەكرد ئەوەش هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر تۆمار نەكەین، بەڵام
بەگشتی لەئاستی تیپەكە رازیمو یاری بەیاریش زیاتر ئاستیان بەهێزتر دەبێت، لەبەرئەوە
ئامانجمان تەنها بۆ نازناوەكەیە.
لەلای خۆیەوە نەوزاد عەلی راهێنەری لاوانی زاخۆ رایگەیاند:
زۆر لەئاستی یاریزانەكانم رازیم، بەڵام بەهۆی هەڵەی گۆڵپارێزەكەمانەوە گۆڵێكمان لێكرا،
هەرچەندە لەگێمی دووەمدا زۆرترین هەلمان بۆ رەخسا، بەڵام یاریزانەكان بەهۆی ماندوبوونی
هاتنمان بۆ شاری سلێمانی لەزاخۆوە نەیانتوانی سود لەهێرشەكان ببینن.
لەیاریەكی تری ئەمڕۆدا لاوانی سیروانی شارەزوور تووشی دۆڕاندنێكیتر
بویەوەو لەیاریگای خۆی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەزێرەڤانی میوانی دۆڕا.
لاوانی نەورۆزیش لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو بەبردنەوەی
لەلاوانی یانەی كۆیە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر توانی زیاتر خۆی لەیانەكانی پێشەوەی ریزبەندی
نزیك بكاتەوە.
ریزبەندی یانەكان دوای تەواوبوونی هەفتەی چوارەم بەمشێوەیەیە
سیروانی نوێ 12خاڵ
پێشمەرگەی سلێمانی 10خاڵ
پێشمەرگەی هەولێر 9خاڵ
زێرەڤانی 9خاڵ
نەورۆز 7خاڵ
هەولێر
5خاڵ
زاخۆ
4خاڵ
ئاڵا 4خاڵ
شێروانە
4خاڵ
كۆیە
4خاڵ
سیروانی شارەزوور
0
هەندرێن 0