یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوە لە ئێران چییان نوسیوە بۆ خۆپیشاندەران

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 412‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ ، حسین کەرکوکی
 
یاریزانانی هەڵبژاردەی  عێراق بردنەوە گەورەكەیان لە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك پێشكەش بە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر و سەرجەم شارەكانی عێراق كرد .

موهەند عەلی  خاوەن گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەی عێراق بوو لە هەڵبژاردەی ئێران،  بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراقی پێشكەش  خۆپێشاندەران كرد كە ماوەی سێ هەفتەی لە سەر یەكە داوای مافی خۆیان دەكەن . 

موهەند  لە سەر لاپەرەی تایبەتی خۆی  لە ئینستاگرام  وێنەیەكی خۆی بڵاو كردەوە و لە سەری نووسیبوو " هەزار جار پیرۆزە بۆ گەلی عێراق ، ئەم بردنەوەیە  پێشكەش بە شۆڕشگێڕانی گۆڕەپانی تەحریر دەكەین .

لە لایە خۆیەوە  یاریزان  عەلی عەدنان كارلێك بوو لەگەڵ سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق  لە سەر ئینستاگرام و نوسیویەتی " وڵاتەكەم بە شانازی بمنێت بۆ ئێمە و ئێمەش هەمیشە سەربازی تۆین ، بەڵێنی سەربەست قەرزە ، سوپاس گوزاری بۆ خوای گەورە " 

هومام تاریق  نووسیبووی "سوپاس بۆ تۆ خوای گەورە تا ڕەزامەند دەبیت ، هەزار جار پیرۆزە بۆ گەلی عێراق ، ئەمە بچووكترین شتە پێشكەشی خانەوادەی شەهیدانی بكەین ، سوپاس بۆ خوا توانایی  سەرجەم گەلێكی دڵخۆش كرد ، چاوەڕوانمان بن لە یارییەكەی بەحرەین ، نزاكانتان بۆمان بە سەركەوتن "

سەفا هادی  ئاهەنگی گێڕا بە گۆڵی یەكەمی عێراق كە لە رێگەی دانانی ( دەمامک ) لە سەر دەمی وەك پشتگیرییەك بۆ خۆپیشاندەران و نوسیبووی ، هەستی خۆی دەر بڕی " نیشتمانم لە منەوە سڵاوی خوات لێبێت ، شەو چەند تاریك بێت ، بەرە بەیانم دێت ، بژی عێراق .

جێ ئاماژە پێكردنە بزنسمانێكی عێراقی ( كۆمپانیای تۆیۆتا ) دوو ئۆتۆمبێلی كردە دیاری بۆ موهەند عەلی و عەلا عەباس كە دوو گۆڵەكەیان لە ئێران تۆمار كرد ، هەر وەها هەردوو یاریزان دوو شوقەیان  لە لایەن كۆمپانیایەكی عێراقیەوە وەكو دیاری پێ بەخشرا بۆ هەوڵەكانیان  لە دەستبەر كردنی بردنەوەكە و نەخشاندنی  خەندە لە سەر رۆخساری عێراقیەكان .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure