لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراوی بەیڵ ریاڵ مەدرید توڕە دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1072‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێش یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەی  وێڵز دژی هەڵبژاردەی ئازەربایجان لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، گاریس بەیڵ لێدوانێکی چاوەروان نەکراو دەدات و  ئەمەش وا دەکات یانەکەی توڕەو نیگەران بێت.

بەیڵ دەڵێت"  من زۆر بە پەرۆشم کە  یاری زیاتر بۆ  وڵاتەکەم وێڵز دەکەم  تا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا، ئەم یاریزانانەی هاوڕێم کە هەڵبژاردەکە لەتەمەنی ١٧ ساڵییەوە ناسیونم، من لێرە بە زمانی خۆمان قسە دەکەم و زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم.

دەشڵێت"  بەڵام ئەمە هیچ ناگۆڕێت  لەوەی  لە ناو یاریگای ئەنجامی دەدەم ، من هەمیشە 100% دەبەخشم  لە یاریگادا لە هەر كوێیەك بم ، ئەمەش هەوڵ دەدەم هەمیشە ئەنجامی بدەم .


لە کۆتایدا دەڵێت"ئەگەر یاری هەبێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەم هەفتەیدا ، ئەوە ئامادە دەبووم و بە شێوەیەكی سروشتی راهێنانم دەكرد ، رەنگە كارەكەیان بەدڵ نەبێت ، بەڵام بە رێکكەوت ئەم هەفتەیە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم  راهێنانم كرد.

دواتر کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  یانەی ریاڵ مەدرید توڕەیە لەم لێدوانانەی بەیڵ و ئەوان وای دەبینن ئێستا کاتێکی گونجاو نیە ئەم جۆرە لێدوانانە بدات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure