لێدوانی میسی دوای بردنەوەکەیان لە برازیل

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1168‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە  یاری سوپەر کلاسیکۆی نێوان ئەرجەنتین و برازیل کە لە وڵاتی سعودیە  بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە گۆڵێکی ئەستێرەکەی میسی لە برازیل بباتەوەو توشی دۆڕانی بکات.

دوای یاریەکە میسی قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردو رایگەیاند ئێمە بە شێوەیەکی باش یاریمان کرد،لەسەرەتاوە لە گەیاندنی  تۆپەکان خراپبووین و بە وردی یاریمان نەکرد، بەڵام هەندێک هەڵەی وردمان هەبوو، دواتر لە نیوەی دووەم ئێمە باشتربووین و ئەمڕۆ هەوڵی مەزنمان هەبوو، ئەوەش گرنگ بوو کە براوە بووین.


وتیشی"وابزانم  یاریکردن بە ئەم شێوازە بەرگرییە زیاتر یارمەتی ئێمە دەدات ، بردنەوەکە وات لێدەکات تۆ بە دەروونێکی ئاسودەوە بژیت، ئێمە تەماشای داهاتوو بە ئەرێنی دەکەین و بە شێوەیەکی گشتی لە گێمی دووەم باشتربووین.

لە کۆتایدا وتی" ئەگەر سکالۆنی راهێنەر بیەوێت، ئەوا رۆژی دووشەممە دژی ئۆرۆگوایی یاری دەکەم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure