بەرەسمی سەرۆکە کوردەکە وازیهێنا

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 326‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

عەبدولخالق مەسعودی سەرۆکە کوردەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەرەسمی وازهێنانی  لە ئەندامێتی  یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی راگەیاندووە.


هۆکاری وازهێنانی مەسعود بۆ  گواستنەوەی یاری شوڕتە بوو لە جامی یانەکانی عەرەب بۆ دەرەوەی عێراق.

یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی بڕیاریدابوو یاری چوونی قۆناغی شانزەی جامی یانەکانی عەرەب نێوان شوڕتەو  نوازیبوی مۆریتانی لە دەرەوەی عێراق ئەنجام بدرێت، کە وا بڕیاربوو لە شاری کەربەلا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی  عێراقەوە بڕیاری بردنە دەرەوەی یاریەکە دراو ئەمەش وای لە سەرۆکە کوردەکە کردبوو بڕیاری وازهێنان بدات.


ئەمە لە کاتێکدایە یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی کردبوو یاریەکە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە.

 یاری چوون لە موریتانیا ١-٠ بە سودی یانەی شوڕتەی عێراقی تەواو بوو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure