هەردوو دوانەی ئەمریکی"بۆب و براین مایك" وازدەهێنن

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 95‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 هەردوو دوانەی ئەمریکی"بۆب و مایك براین هەردوو برای دوانەی ئەمریكی رایانگەیاند  كە ساڵی داهاتوو وپاش پاڵەوانێتی ئەمریكا کە دوایین چوار پاڵەوانێتیە گەورەكەی تێنسی سەر زەوی جیهانە واز دەهێنن لە یاری كردن .

هەردوو دوانەکە کە تەمەنیان 42 ساڵە و خاوەن باشترین تۆمارن  لە  مێژووی جووت لە تێنسی سەر زەویدا ، لە شاری نیویۆرك لە یاری كردن دەوستن كە  دەستپێكیان تیایدا بوو، بەشداریان  لە  یەكەم پاڵەوانێتی گەورە كرد لە مێژووی پیشەگەری خۆیان و تەمەنیان 17 ساڵان بوو .

هەردوو برا 8 ساڵ چاوەڕوان بوون بۆ دەستبەركردنی یەكەم نازناویان  لە نێو 16 نازناوی گەورە لە كاروانی پیشگەریاندا ئەویش لە پاڵەوانێتی فرەنسای كراوە بوو کە دووەمین پاڵەوانێتی گراند سلام  لە رۆلان گارۆس لە ساڵی 2003دا .

سەرەڕای دەستەبەركردنیان بۆ جاری دووەم نازناوی رۆڵان گارۆس لە 2013 ،شەش جار پاڵەوانێتی كراوەی ئوسترالیا و فلاشینگ میدۆزو پێنج جار و سێ  سێ جاریش ویڵمبدۆنیان بردووەتەوە.

 لە بەردەم ئەو دوو برایە تەنها دوایین وەرز ماوە بۆ باشتر كردنی تۆماریان كە تا ئێستا 118 نازناو هەیە لە نێویانیاندا کە 39 نازناو لە پاڵەوانیتیەكانی ماستەرزی 1000 خاڵییە.
"بۆب "لە بەیاننامەیەكیدا کە رابیتەی یاریزانانی پیشەگەر بڵاویكردەوە وتی " من و مایك كۆتاییهاتنی وەرزمان لە پاش پاڵەوانێی كراوەی ئەمریكا هەڵبژارد ، لەگەڵ ئەوەی هەموو جانسێكمان  هەبوو بۆ گەیشتن بۆ پاڵەنێتی ماستەرز و( كۆتایی ) ی،پاش گفتووگۆیەكی درێژ ، بریارماندا كە باشترە پشوو بدەین و توانای جەستەیمان  بەهێز بكەین بۆ ساڵی 2020 كە دوایین وەرزمان دەبێت  لە یاریگاكاندا .

هەر دوو برا كە 10  وەرزیان كۆتا پێهێنا  لە لوتكەی ریزبەندی جیهان بۆ دوانە لە ( 438هەفتە )  بەشداریان كردووە لە بەدەستهێنانی جامی دیڤێز  لە ساڵی 2007دا بۆ ئەمریکاو، هەروەها میدالیای زێڕی  ئۆڵۆمپیادی 2012یان بەدەسهێناوە  لە لەندن.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure