نیكۆ هۆڵكینبێرگ بەشداری وەرزی 2020 فۆرمولا 1 ناكات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 97‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

نیكۆ هۆڵكینبێرگی ئەڵمانی راگەیاند" بەشداری  لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 ناكات لە وەرزی داهاتوو ،و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەمە بە واتای وازهێنانی لە یارییەكە نیە .

هۆڵكینبێرگ لە ساڵی 2010وە بەشداری لە كێبڕكیكانی فۆرمولا 1 دەكات و لە 2017 شوفێری تیپی ( رینۆ )یە ، بەڵام لەو تیپە  یان هەر تیپێكی تر هیچ گرێبەستێكی پێشكەش نەكراوە بۆ وەرزی 2020.

هۆڵكینبێرگ لە لێدوانێكیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان پێش پێشبڕكێی  خەڵاتی گەورەی برازیل وتی"ئەمە خانەنشین بوون نیە ،من تەنها لە پێشبڕكێكانی ساڵی 2020 ئامادە نابم ، كەس نازانێت دوای ئەوە چی روودەدات "

 لە كۆتایی لێدوانەكەی ووتی " من ئەم وەرزشەم خۆش دەوێت ، پارێزگاری  لە توانای جەستەییم دەكەم و ئامادە دەبم  لە حاڵەتی بوونی دەرفەتێك  بۆ گەڕانەوە جارێكی تر ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure