گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 458‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  هەینی ١٥-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

سپۆرت:

گەڕانەوەی میسی
میسی گەڕایەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەرجەنتین پاش ٤ مانگ بەهۆی راگیرانەوە
میسی وەکو کاپتن لە قۆناغێکی نوێ لەگەڵ ئەرجەنتین دەردەکەوێت و رووبەڕووی برازیلی بێ نەیمار دەبێتەوە
خۆرخێ لۆرێنزۆی ئیسپانیا واز لە مۆتۆ جی پی دەهێنێت
لە کلاسیکۆی باسکەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرشەلۆنە بە ریاڵ مەدرید دەدۆڕێت
ئیسپانیا لە پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ رووبەڕووی ماڵتا دەبێتەوە


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

پرسیارکردن دەرباری نرخی  راینێر
یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی فلامینگۆ دەدات
ئەستێرەی سەردەمی نوێی تۆپی پێی برازیلییە
لە تەمەنی تەنها ١٧ ساڵیدایەو توانای زۆری هونەری و هێزی هەیەو گۆڵ زۆر دەکات و گۆڵ درووست دەکات
ئیسپانیا بۆ مسۆگەرکردنی گروپەکەی دژی ماڵتا لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک یاری دەکات
فیدرێر لە جۆکۆڤیچ دەباتەوەو نادال تا کۆتایی ساڵ یەکەمی جیهانە
لە کلاسیکۆی باسکە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٨٧ بە ٧٦ لە بەرشەلۆنە دەباتەوە


مارکا:
کۆتا خولی ئەو
خۆرخێ لۆرێنزۆی ئیسپانی واز لە پێشبڕکێکانی مۆتۆ جی پی دەهێنێت
رامۆس: گونجاو نیە یاری ئیسپانیا لەم کاتەی ئێستا لە شاری بەرشەلۆنە بکرێت
رۆدریگۆ بەرامبەر میسی ئەمشەو یاری دەکات
دیگۆ کۆستا ماوەی ٣ مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە


ئاس:

لۆرێنزۆی ئیسپانیا ماڵئاوایی لە مۆتۆ جی پی دەکات
ئیسپانیا لە کادز رووبەڕووی ماڵتا دەبێتەوە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠
راندولف و دیک  کلاسیکۆی باسکە یەکلایی دەکەنەوە بۆ ریاڵ مەدرید دژی بەرشەلۆنە
فیردرێر لە جۆکۆڤیچ دەباتەوەو دیاریەک پێشکەشی نادال دەکات و ئیسپانیەکە تا کۆتایی ساڵ لە یەکەمی ریزبەندی جیهان دەمێنیتەوە

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure