بە شێوەیەكی سەیر ئیبراهیمۆڤیچ ماڵئاوایی لە خولی ئەمریكی كرد
جیهان ::
پێش 4 هەفتە :: 656 جار بینراوە
دواڕۆژ سپۆرت
زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری یانەی
لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریکی، بە بەیاننامەیەك
ماڵئاوایی لە تیپەكەی و هاندەرانی كرد رۆیشتنی لە كۆتایی ئەم ساڵدا پاش كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە كانوونی یەكەمی داهاتوو دووپات كردەوە .
ناوی ئیبرا گرێدرابوو بە گواستنەوە بە زیاتر لە یانەیەك لە سەری ساڵی داهاتوودا ، دیارترینیان یانەكانی
میلان و ناپۆلی و بۆلۆنیا بوون لەگەڵ مانچستەر یونایتد .
ئیبرا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فیسبووك نامەیەكی بڵاو كردەوە تیایدا نووسیبووی
" ئامادە بووم ، بینیم ، بردمەوە و دۆڕام
، سوپاس لۆس ئانجلس گالاكسی ، بە هۆی ئەوەی واتلێكردم كە هەست بكەم كە من جارێكی
تر لە سەر ژیان ماوم "
هەروەها وتی " بۆ جەماوەری گالاكسی : زەلاتانتان ویست ، زەلاتانتانم
بۆ هێنا بە سەرچاو ، چیرۆكەكە بەردەوامە ،
ئێستاش بگەڕێنەوە بۆ بینینی یاری بەیسبۆڵ ".