یارییەکانی گروپی هەولێری خولی بالەی یانە پلەیەکانی کوردستان دەسپێدەکات و خشتەی یارییەکان بزانە

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 141‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا


دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکانی گروپی سلێمانی لە خولی بالەی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و پۆلێنکردنی یانەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێککەوتی ١٤ ـی تشرینی دووەم رکابەرییەکانی گروپەکەی هەولێریش دەسپێدەکات.


رکابەرییەکانی گروپی هەولێر بە بەشداری (٩) یانە بەڕێوەدەچێت و لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان چاودێری و سەرپەرشتی دەکات و لەلایەن یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستانەوە بەڕێوەدەبردرێت.
یانە بەشداربووەکانی ئەم کۆمەڵەیە پێکهاتوون لە : (ئاڕاڕات ، كۆیه‌ ، چۆمان ، رواندوز ، جیهان ، خه‌بات ، ته‌ق ته‌ق ، مه‌خمور ، سۆلاڤ ) کە یارییەکانی بە یەک کۆمەڵە و بە یەک قۆناغ ئەنجامدەدرێت و رۆژانە پێنج یاری بەڕێوەدەچێت و سەرجەم یارییەکانی لە هۆڵی وەرزشی یانەی ئافرەتانی هەولێر و هۆڵی وەرزشی یانەی ئەکاد دێتە ئەنجامدان.


یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان خشته‌ و كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ماوه‌ی رۆژانی به‌رێوه‌چوونی خولەکەدا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌ :
سۆلاڤ × ئاڕاڕات – لە هۆڵی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر
مەخمور × رواندوز – لە هۆڵی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر
جیهان × کۆیە – لە هۆڵی یانەی ئەکاد
چۆمان × تەق تەق – لە هۆڵی یانەی ئەکاد
خەبات لەم جەولەیە چاوەڕوانە.
خولەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا ٥ یانەی پێشەوەی ریزبەندی لە ریزی یانە پلە یەکەکان دەمێننەوە و ٤ یانەی کۆتایی ریزبەندیش بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure