پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەڵبژاردەی عێراق لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران
ناوخۆیی ::
پێش 3 هەفتە :: 335 جار بینراوە
دواڕۆژ سپۆرت
چاودێرێكی نزیك لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق پێشبینی ئەو پێكهاتەیەی كرد كە كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئەمرۆ لە بەرامبەر هەڵبژادی ئێران یاری پێدەكات
.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە چوارچێوەی
ركابەرییەكانی گەڕی كۆتایی قۆناغی یەكەمی پاڵاوتنە
هاوبەشەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و
جامی ئاسیای 2023، کە لە كاتژمێر
5 ئێوارەی و لە یاریگای شاری وەرزشی لە عەمانی پایتەختی ئوردن رووبەرووی هەڵبژاردەی
ئێران دەبێتەوە .
ئەوچاودێرە لە لێدوانێكیدا بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە" پێیشبینی
دەكرێت كاتانیچ بە شێوازی (4-3- 3)
یاری بكات و لە كاتی بەرگریدا دەگۆڕدرێت بۆ (5-4-1 ) .
هەروەها وتی " بۆ گۆڵپارێز یاری بە محەمەد حەمید دەكات .
بۆ بەرگری رێبین سۆلاق بۆ پشتەوە و
لە بەردەمیدا ئەحمەد ئیبراهیم و سەعەد ناتق ، و بۆ باڵی راست عەلا مەهاوی و بۆ بالی
چەپ عەلی عەدنان .
هەروەها سەفا هادی و ئەمجەد عەتوان
وەكو ئیرتیكاز و هومام تاریق لە لای راست و و بەشار رەسەن لە لای چەپ و دەچنە
ناوەڕاست لە پشتی موهەند عەلی هێرشبەر ) یاری دەكەن .