كچە یاریزانێكی جومناستیك گیان لە دەست دەدات
وەرزشەکانی دیکە ::
پێش 4 هەفتە :: 443 جار بینراوە
دواڕۆژ سپۆرت
میلانی
كۆڵمان كچە یاریزانی جومناستیكی ئەمریكی گیانی لە دەستدا،ئەمەش پاش كەوتنی لە ئامێری هاوتەریبی بەرزی جیاواز .
بە پێی رۆژنامەی ( زەسەن ) بریتانی
بێت، میلانی تەمەن 20 ساڵ ، پاش شكستهێنانی لە گرتنی یەكێك لە ستوونی ئامێرەكە كەوتە
سەر زەوی لە یەكەیەكی راهێناندا ، لە ئاكامدا تووشی پێكانێكی قورس هات لە بڕبڕەی پشتی
.
كچە یاریزانەكە بە خێرایی گەیەندرایە نەخۆشخانە لە ویلایەتی كۆنتیكت ، بەڵام
پزیشكان نەیانتوانی ئەو كچە رزگار بكەن .
میلانی كۆڵمان بەشداری كردبوو لە پرۆگرامێكی
حكومیدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ راهێنانی وەرزشكارە ئۆڵۆمپیەكان و هەڵگری هێمای كاپتن بوو لە تیپی وەرزشی قوتابخانەكەیدا .