بزانە ڤییا لەسەر کێشەی نێوان خۆی و میسی چی دەڵێت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3610‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


داڤد ڤییای ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڤیسل کوبی ژاپۆنی، بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە  بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت .

ئەو یاریزانە لە لێدوانێکیدا باسی کێشەی نێوان خۆی و میسی دەکات و رایدەگەیەنێت تا ئێستا  هیچ کێشەیەکم لەگەڵ میسی نەبووە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ کاتێک یاریم بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە.


ڤییا دەڵێت" هیچ کێشەیەکم لەگەڵ میسی نەبووە، هەروەها لەگەڵ هیچ هاوڕێیەکی  ترم لەو یانەیە، میسی کەسێکی  گەورەی من بوو لە پیشەکەمدا لە یانەی بەرشەلۆنە، من هەست بە سەرکەوتووی دەکەم یاریم لە تەنیشتی ئەو یاریزانەوە کردووە.

ئەم قسانەی ڤییا لە کاتێکدایە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا لە ئێستادا باس لەوە دەکەن کێشە لە نێوان میسی و گریزمان هەیەو ئەو دوو یاریزانە قسە پێکەوە ناکەن.


لە کۆتایدا دەڵێت" جوانترین گۆڵ لە مێژووی خۆمدا تۆمارم کردبێت ئەو گۆڵە بوو لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە یانەی مانچستەریونایتدم تۆمارکردو تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامەکەو ٣-١ براوە بوو.

 

ڤییا سەردەمی زێڕینی لە یانەی بەرشەلۆنە بووەو لە ١١٩ یاری لە ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ کە بۆ ئەو یانەیەی ئەنجامداوە، توانیویەتی لە ١٢٤ یاری ٤٨ گۆڵ بکات و دوو نازناوی لالیگای بردووەتەوە لەگەڵ نازناوێکی جامی شاو دوو نازناوی سوپەری ئیسپانیاو ١ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و ١ نازناوی سوپەری ئەوروپاو ١ جامی جیهانی یانەکان .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure