بەرەسمی رۆژ و کاتی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 593‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ رابیتەی یانەکانی لالیگا رۆژ و کاتی یاری کلاسیکۆ دواخراوەکەی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدی دیاری کرد، کە وا بڕیارە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام بدرێت.

بڕیار درا یاریەکە لە  ١٨-١٢- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە ناو یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.

بڕیاربوو یاریەکە لە ٢٦-١٠- ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیاوە یاریەکە دواخرا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure