گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 547‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  چوارشەممە ١٣-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

سپۆرت:

سێ یاریزان یانەکە جێدەهێڵێت و هیچ یاریزانێک ناکڕێت
راکیتچ و ئەلینیاو مۆسی واگی یانەکە جێدەهێڵن
ڤاڵڤێردی دەیەوێت گۆڕانکارییەکی بچووک بکات و رێگری ناکات لە چوونیان



مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

سەرنج لەسەر ویلیان
یانەی بەرشەلۆنە جارێکی تر گرنگی بە ویلیانی برازیلی دەدات .
یاریزانە ٣١ ساڵەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت
ئەمشەو لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەرشەلۆنەو کاراتاگینا رووبەڕووی یەکدەبنەوە

ئیڤان راکیتچ هەست بە دڵتەنگی دەکات



مارکا:

تا کەی چاوەڕوان دەبێت؟
ئاستی بنزیمەی گەورە گفتووگۆکان دەکاتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ فرەنسا
دیشامپ ئەو یاریزانەی لە ساڵی ٢٠١٥وە  بۆ فرەنسا بانگنەکردووە
مۆدریچ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩ی بەدەستهێنا

مۆدریچ خەڵاتی پێی زێڕینی ٢٠١٩ دەباتەوە.



ئاس:

فرەنسا هاوار بۆ بنزیمە دەکات
هاندەرانی فرەنسا داوای گەڕانەوەی دەکەن بۆ فرەنساو ئەمەش پاش راپرسی رۆژنامەکانی لیکیپ و فرانس فتبۆڵ
 هێرشبەرە فرەنسیەکە گۆڵی زیاتر لە مباپی و گریزمان و جیرۆ کردووە لەم وەرزە.

 ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ یۆرۆ دەکات و بە شوێنی ١١ یاریزان دەگەرێت
رۆبێرت مۆرینۆی راهێنەر ٢٠ یاریزانی جێگیرکردووەو بە شوێنی یاریزانی بەرگری دەگەڕێت
یانەی ریاڵ مەدرید دژی بردنی یاری ڤیاڕیاڵ و ئاتلەتیکۆ مەدریدە بۆ شاری میامی ئەمریکی
٦ مانگی داهاتوو کراوەیەو لەوانەیە یانەی تر رێگری بکەن 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure