دواڕۆژ سپۆرت
لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو،
یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە سێ لە یاریزانەکانی بفرۆشێت و رێگری لە چوونیان ناکات.
بە پێی هەواڵێکی
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی
یانەکە بەڵێی بۆ دەستبەرداربوونی هەریەکە لە کارلس ئەلیناو موسی واگی و ئیڤان راکیتچ کردووەو رێگری لە چوونی هەر سێ یاریزانەکە ناکات.
رۆژنامەکە نوسیویەتی' ڤاڵڤێردی دەیەوێت گۆڕانکارییەکی
بچووک بکات وهیچ گرێبەستیش لەگەڵ هیچ
یاریزانێک ناکات.
چاوەروان دەکرێت وێستگەی داهاتووی راکیتچ خولی ئیتاڵی بێت، بەڵام ئەم دوو یاریزانەی تر لە خولی یانەکانی ئیسپانیا درێژە بە یاریکردن بدەن.