ئاگادارن ئەژنۆی رۆناڵدۆ چی لێ هاتووە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1124‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی تەندرووستی رۆناڵدۆ کە پێکان لە ئەژنۆیدا هەیە، بڵاودەکەنەوەو رایدەگەیەنن ئەو یاریزانە لە توانایەکی جەستەیی باشدا نیە.

رۆژنامەی لاستامپای  ئیتاڵی ئاشکرای دەکات رۆناڵدۆ پێش ٢٠ رۆژ توشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا لە کاتی راهێنانەکانی یانەی  یۆڤانتۆس و بەوهۆیەوە توشی هەوکردن بووە ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای لە یاریەکانی رابردووی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەبووە.


بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە، یانەی یۆڤاناتۆس ترس و دڵەڕاوکێیان  بەهۆی کێشەی ئەژنۆی رۆناڵدۆ هەیە کە لە رۆژانی داهاتوو دوو یاری لەگەڵ وڵاتەکەی ئەنجام دەدات و یانەکە پێشبینی ئەوە دەکەن لەگەڵ وڵاتەکەی پێکانەکەی زیاتر بێت.

ساریش پێشتر رایگەیاندبوو" هیچ کێشەیەک لە نێوان من و رۆناڵدۆ نیە، دەبێت ئێمە سوپاسی ئەو یاریزانە بکەین،سەرەڕای ئەوەی لە حاڵەتێکی گونجاودا نەبوو لە یاریەکە، ئەو  کێشەیەکی بچووک لە ئەژنۆیدا هەیە  ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی کردووەو نەیتوانیوە  بە باشی دەربکەوێت و ئێستا لە باشترین دۆخی خۆیدا نیە .


دوای گەیشتنی بە شاندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، رۆناڵدۆ دانی پێدا دەنێت کە لە ئێستادا  هەست بە لاوازی دەکات و دەڵێت" بەڵێ  من هەست بە لاوازی جەستەم دەکەم و هەست دەکەم بێهێزم، بەڵام کاتێک تۆ تەماشای ئامارەکان دەکەیت ، تۆ ببینە هێشتا کارکردنی من باوەڕپێنەکراوە.

لە کۆتایدادەڵێت" ژمارەکان باشن و درۆ ناکەن هەرگیز،من من هێشتا چێژ لە خۆم وەردەگرم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure