بەوێنە: پاڵه‌وانیه‌تی له‌شجوانی و له‌شڕێكی كراوه‌ی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ناوخۆیی :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 122‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

دوای بەردەوامبوونی بۆ ماوەی (٣) رۆژ، رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی لەشجوانی و لەشڕێکی کوردستان کۆتاییهات کە بە شێوەی کراوە بۆ سەرجەم ئاست و تەمەنەکان بەڕێوەچوو.

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ساڵانەی خۆیدا، یەکێتی ناوەندی لەشجوانی کوردستان بە سەرپەرشتی و چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر پاڵەوانیەتی لەشجوانی و لە شڕێکی
هەوادارێکی ئێجگار زۆری وەرزشە نمایشییەکان ئامادەی رکابەرییەکان بوون و چاویان لەسەر ماسولکەکانی لەشجوانە بەشداربووەکان بوو.
رکابەرییەکان لە هەرسێ جۆری بەدی کلاسیک، فیزیک و بەدی بڵدینگ بەڕێوەچوو کە لەسەر ئاستی یانەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی کوردستان بە شێوەی کراوە بەڕێوەچوو.
لە هەر سێ جۆری رکابەرییەکان (١٨٠) یاریزان بەشداربوون .
(ئەحمەد رامبۆ) سکرتێری یەکێتی ناوەندی لەشجوانی کوردستان رایگەیاند:" "پاڵەوانیەتی ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو بەهێزتر بوو بە حوکمی ئەوەی یاریزانێکی زۆرتر بەشدارییانکرد و رکابەرییەکی بەهێزتر لە نێوان یاریزانە بەشداربووەکان هەبوو بەبەروارد بە پارساڵ کە ١١٠ یاریزان بەشداربوون کەچی ئەمساڵ رێژەکە زۆر بەرز بۆتەوە".
رامبۆ وتیشی: "وەک قۆناغی یەکەم لە رۆژی یەکەمی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکە، پاڵاوتنمان بۆ یاریزانە بەشداربووەکان کرد و تەنها ئەوانە بۆ بەسەر ستەیج هێڵدرانەوە کە شایستەی ئەوە بوون رکابەری بکەن".
یاریزانە بەشداربووەکان ماوەی زیاتر لە ٣ مانگە خۆیان بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە ئامادەدەکەن و بەو هیوایەن لەم دەروازەیەوە بە پاڵەوانیەتیە جیهانی و ئیقلیمییەکان ئاشنا بن.
بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانی پاڵەوانیەتیەکە لەسەر ئاستی هۆڵ و یانە بەشداربووەکان کۆنەکرایەوە، ئەنجامی یاریزانەکان بە شێوەیەکی جیا لەسەر ئاستی کێش و باڵایان دیاریکرا.
لەم ساڵانەی دواییدا وەرزشی لەشجوانی و لەشڕێکی لە نێو چینی لاواندا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و خەڵکانێکی زۆر روو لە هۆڵەکانی لەشجوانی دەکەن بە مەبەستی باشترکردنی باری تەندروستی و دابەزاندنی کێشیان، خەڵکانێکیش بۆ دروستکردنی لەشولارێکی وەرزشی بۆ پاڵەوانیەتیەکان ئامادەسازی دەکەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure