ئەمشەو ڤاڵڤێردی وازدەهێنێت

جیهان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 898‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئەمشەو ڤاڵڤێردی واز لە پۆستی مەشق  وراهێنانی یانەی بەرشەلۆنە دەهێنێت ئەگەر بردنەوە تۆمار نەکات.

بەهۆی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ کە لەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا تۆماریکردووە،  ئەو راهێنەرە بڕیاریداوە ئەگەر ئەمشەو دژی یانەی سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا بردنەوە تۆمار نەکەن ئەوا واز لە پۆستی مەشق  وراهێنانی یانەی بەرشەلۆنە بهێنێت و بارتۆمیۆش بڕیاریداوە شوێنگرەوەی ئەو راهێنەرە دیاری بکات و کەسێک بە کاتی دادەنێت هەر لە یانەکە بێت تا راهێنەرێکی گونجاو دەدۆزنەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەی پێش یاری بەرامبەر بە سەلتاڤیگۆ رایگەیاند" قسەم لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە کردووەو هەستم بە پشتگیری ئەو کردووە، بۆیە هیچ دڵەڕاوکێم نیەو لە پۆستەکەم بەردەوام دەبم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure