بەڤیدیۆ:چێڵسی و لامپارد وەستانیان نیە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 164‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی ١٢ی خولەکە، یانەی چێڵسی بە سەرکردایەتی لامپاردی راهێنەر، درێژەی بە ئەنجامە باشەکانیداو  توانی شەشەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت.

چێڵسی لە یاریگای خۆی  میوانداری یانەی کریستاڵ پاڵاس  کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوەو درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و لامپارد بووە یەکەم راهێنەری ئینگلیزی شەش یاری لەسەر یەک بباتەوە لە دوای ئالان باردیۆ لە ساڵی ٢٠١٢.

هەردو گۆڵی یاریەکە یاریزانان" ئەبراهام و پۆلیسیچ تۆماریان کرد.
یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ بە کاتی سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی خولەکە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure