تا ئێستا هەستانەوە سەرنجڕاکێشەکەی ئارسن فینگەرت بیستووە؟

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 344‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

تا ئێستا سینەما هەموو ئەو دراما توندەی کە لە تۆپی پێدا هەیە  لە خۆ نەگرتووە ، ئەو یارییە پڕە  بەدرێژایی نزیكەی 100 ساڵ لە چیرۆك و ئەفسانە ، چركەكانی  دابەزین و سەركەوتن ،سەركەوتن و شكست ، هاواری خەڵكی و گریانیان، خەونەكانیان كەپێوەستە  بە پێی 11 یاریزانی ناو یاریگا ، لێردا باسی چیرۆكێکی تۆپی پێ دەکەین كە  باسی راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ" ئارسن فینگەر دەکات.


ساڵی 2004  ئارسن فینگەر  یەكێك لە مەزنترین نەوەكانی لە تۆپی پێ درووست كرد ، ئەو نەوەی خولی ئینگلیزی بەدەست هێنا بێ شكست لە ساڵی ٢٠٠٤،  لەبەرەو پێشچوونێکدا كە مایەی دووبارە بوونەوە نیە ، لەو كاتەدا فینگەر یەكێك بوو لە دیارترین سێ راهێنەر لە جیهان ، ئۆفەری بۆ هاتبوو تا پۆستی مەشق و راهێنانی  یانەی ریاڵ مەدرید و ئەی سی میلان  یان بەرشەلۆنە وەربگرێت ، بودجەی كراوە و موچەی بەرزتر لە وەی  لە ئارسناڵ وەریدەگرت ، بەڵام  هەمووی رەتی كردەوە .

 

رووبەرووبوونەوەی گەورە دوای ئەوە هات ، كاتێک پێویست بوو لە سەری دەستبەرداری یاریزانە مەزەكانی تیپەكەی بێت و سەر لە نوێ و لە سفرەوە دروستی بكاتەوە بە بێ بودجە، ئەمەش بە هۆی  گرفتە داراییەكان و لێخۆشبوونانەی  كە یانەكە  ناچاری دەبێت  لە پێناو درووستكردنی یاریگا نوێیەكەی ( ئیمارات ) لە بری یاریگا كۆنەكەی ( هایپری ).

ئەمە چیرۆكێكی مەزنە لە تۆپی پێ بۆ گەڕانەوە، لە سەر بەها كۆنەكان كە هەوڵدەدات رووبەرووی باڵادەستی پارە ببێتەوە  لە تۆپی پێی نوێدا ، ئارسن فینگەر هەموو ئەمانەیە ، فیلمی پێشنیار كراو  قۆناغی  نێوان وەرزی 2006-2008 ، كاتێک  دەستبەرداری هەموو ( تیپە نەدۆڕاوەكە)ی ببێت و لە سەرووی هەموویان تێری هێنری و تیپێكی لاوی دروستكرد بە سەركردایەتی(سیسك فابریگاس ) و رۆبن ڤان پێرسی و ئیدواردۆ دا سێلڤا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure