لیڤاندۆڤسکی هەڕەشەیە لەسەر میسی

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1663‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، هەڕەشەی راستەقینەیە لەسەر میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گۆڵکاری ساڵی ٢٠١٩.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  هێرشبەرەکەی یانەی بایرن میونخ لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی گۆڵەکانی  بووە بە ٣٩ گۆڵ و بە جیاوازی ٣ گۆڵ لە پێش میسی دێت، کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی ٣٦ گۆڵ بکات و هەردو یاریزان کەمتر لە دوو مانگیان لە بەردەمدا ماوە بۆ رکابەرییکردن.


دوای ئەم دوو یاریزانەش مباپی فرەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دێت کە توانیویەتی تا ئێستا ٣١ گۆڵ بکات و هەریەکە لە ئەگوێرۆ بە ٢٩ گۆڵ و بنزیمە  خاوەنی ٢٨ گۆڵن.

ریزبەندی گۆڵکارانی ٢٠١٩ تا ئێستا:

١-  لیڤاندۆڤسکی ٣٦ گۆڵ
٢- میسی ٣٦ گۆڵ
٣- مباپی ٣١ گۆڵ
٤- ئەگوێرۆ ٢٩ گۆڵ
٥- بنزیمە ٢٨ گۆڵ
٦- ستەرلینگ ٢٧ گۆڵ
٧- ئۆبامیانگ ٢٧ گۆڵ
٨- بن یەدر ٢٥ گۆڵ
٩- سادۆ مانی ٢٥ گۆڵ
١٠- زاباتا ٢٣ گۆڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure