بەوێنە:لاوانی سیروانی نوێ‌ سێیەم سەركەوتن تۆمار دەكات‌و هێرش دەكرێتە سەر ناوبژیوانان

ناوخۆیی :: 08/11/2019‌ :: 104‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد
كێبركێكانی خولی لاوانی یانە نایابەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە‌و یانەی سیروانی نوێ لەیاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگ بەدەست دێنێت‌و بەتەنیا لەسەرو ریزبەندی خولەكە دەمێنێتەوە.

لەیاریگاو لەبەردەم هاندەرانیدا لاوانی سیروانی نوێ‌ میوانداری سیروانی شارەزووری كرد، تۆڵەی بەرامبەر بوونەكەی تیپی پێشكەوتووانی لەمیوانەكەی كردەوە.
گێمی یەكەم یانەی سیروانی نوێ‌ بەبەهێزی دەركەوتوو كۆنترۆڵی یاریەكەشی كردبوو بەدوو گۆڵی هەورامان رەشید بەلێدانی سزاو ژیار محەمەد كۆتاییان بەگێمی یەكەم هێنا.

گێمی دووەم یانەی میوان باشتر بینران‌و هێرشەكانیان زۆرتر  كرد بۆ كەمكردنەوەی ئەنجامەكە، هەرچەندە لەم گێمەدا یانەی میوان گۆڵێكیان تۆمار كرد، بەڵام نەبووە فریاد رەسی تیپەكەیان.
لەكۆتایشدا یاریەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لەبەرژەوەندی لاوانی سیروانی نوێ‌ كۆتایی هات.
بریار عەباس بەرپرسی راگەیاندنی یانەی سیروانی نوێ‌ بەدوارۆژ سپۆرتی راگەیاند: بەهۆی نەبوونی باجی تایبەت ستافی راهێنەران‌و نەبوونی بروانامەی راهێنەری یاریدەدەری راهێنەری سیروانی شارەزوور دوای تەوابوونی یاریەكە هاتە ناو یاریگاو هێرشی كردە سەر ناوبژیوانانی یاریەكە.
راشیگەیاند:" دواتر یاریزانانیش بەو هۆیەوە بەشێكی دەرگاو پەنجەرەی ژووری خۆگۆرینی یانەی سیروانی نوێیان شكاند.
بریار ئاماژەی بەوەشدا" یانەی سیروانی نوێ‌ بریاریدا سكاڵا دژی یاریدەدەری راهێنەری سیروانی شارەزوور بەرزبكاتەوە لەیەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی ئەو رەفتارانەی ئەنجامیدا.
بەو بردنەوەیە لاوانی یانەی سیروانی نوێ‌ بەكۆكردنەوەی 9خاڵ بەتەنیا لەسەرو ریزبەندی خولەكەدایە‌و سیروانی شارەزووریش خۆی لەپلەی 11دەبینێتەوە‌و هیچ خاڵێكی كۆنەكردۆتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure