لێدوانی ڤاڵڤێردی پێش یاری سەلتاڤیگۆ

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1617‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبە دژی یانەی سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا کە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت،  ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی کرد.

ڤاڵڤێردی لە کۆنگرەکە رایگەیاند"یانەی سەلتاڤیگۆ لە دۆخێکی زەحمەت و نائاساییدایە و ئێمە دڵنیاین ئەم دۆخە تێدەپەڕێنێت، ئەوان یاریزانی باشیان هەیە، ئێمە پێویستمان بە بردنەوە هەیە دوای دۆڕانەکەی لیڤانتی و دەمانەوێت خاڵەکانمان زیاتر بکەین.

دواتر لەسەر داهاتووی خۆی رایگەیاند من هیچ دڵەڕاوکێم نیە و لە کۆتا رۆژدا لەگەڵ سەرۆکی یانەکە من هەستم بە پشتگیری کردووە، بردنەوە گرنگترین شتە لە ئێستادا بۆ ئێمە.

لەسەر یاریزانەکانی وتی" وابزانم سوارێز دەتوانێت ئامادە بێت، ئێمە سەیری کۆتا راهێنانەکان دەکەین و با ببینین بزانین چی روودەدات، فاتیش کاتێک یەدەگەو دێتە یاریگاوە یاری بە شێوەیەکی باش دەکات و دیمبلیش زۆر بژاردە هەیە تا لە سەرەتاوە یاری بکات و دوورخستنەوەی ئارسریش لە یاری سلاڤیا پراگ بڕیارێکی هونەری بوو، زۆر قسەش دەرباری پەیوەندی میسی و گریزمان دەکرێت، پەیوەندییەکە زۆر سادەترە  کە وا دەبینرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure