بەوێنە: پێشمەرگەی سلێمانی شکستی بە پێشمەرگەی هەولێر هێناو کۆیە وئاڵاش کەرنەڤاڵی گۆڵ تۆمارکردنییان پیشاندا

ناوخۆیی :: 08/11/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

لە میانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بۆ ئاستی لاوان، ئەمڕۆ هەینی رێککەوتی ٨ ـی تشرینی دووەم، شەش یاری گرنگ بەڕێوەچوو لە یاری پێشمەرگەکان، پێشمەرگەی سلێمانی گرەوەکەی لە پێشمەرگەی هەولێر بردەوە و هەندرێنیش بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و لە یارییەکەی کۆیە و ئاڵاش شەش گۆڵ تۆمارکرا.
لاوانی پێشمەرگەی هەولێر دوای ئەوەی لە دوو یاری براوە بوو، دووچاری یەکەم شکست بوو پێشەنگی لە بەرژەوەندی سیروانی نوێ لە دەستدا.

لەگەڕی سێیەمی خولی لاوانی نایابی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لە یاریگەی شادی لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر توشی یەکەم دۆڕان بوو لە وەرزی ئەمساڵ، دوای ئەوەی بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر بە پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕا، تاکە گۆڵی یارییەکەیش ئاری ئەنوەر لەخولەکی ٥٤ تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەیش پێشمەرگەی ھەولێر بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ لە سێ یاریدا، لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان دێت، ڕۆژی ھەینی داھاتوویش لاوانی پێشمەرگەی ھەولێر لەگەڕی چوارەمدا لەدەرەوەی یاریگەی خۆی، ڕووبەڕوی لاوانی ھەندرێن دەبێتەوە.

لە یارییەکی دیکەی ئەم گەڕە لە شارۆچکەی کۆیە، هەردوو یانەی کۆیە و ئاڵا لە یارییەکەی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و دوای رکابەرییەکی بەهێز یارییەکە بە ئەنجامی (٣-٣) بەکۆتاهات.
ریزبەندی خولی نایابی  کوردستان بۆ ئاستی لاوان دوای سێ گەڕ بەمشێوەیە:
١.سیروانی نوێ   ٩ خاڵ
٢.پێشمەرگەی سلێمانی ٧ خاڵ
٣.پێشمەرگەی هەولێر ٦ خاڵ
٤.زێرەڤانی  ٦ خاڵ
٥.کۆیە    ٤ خاڵ
٦.نەورۆز   ٤ خاڵ
٧.زاخۆ   ٤ خاڵ
٨.ئاڵا    ٤ خاڵ
٩.شێروانە  ٤ خاڵ
١٠.هەولێر   ٢ خاڵ
١١.سیروانی شارەزوور هیچ
١٢.هەندرێن  هیچ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure