گرانترین 10 بەرگریكار لە جیهاندا

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 663‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


رۆژنامەی میرۆری بریتانی لیستی ١٠ گواستنەوەی بەرگریکار لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە کە تێیدا ماگوایەری بەرگریکاری یانەی مانچستەریونایتد گرانترینەو پێشەنگی داگیر کردووە کاتێک بە بڕی 87.3 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی رابردوو چووە یانەی مانچستەریونایتد.


ماگوایەر  توانی پێش ڤان دایکی هۆڵەندی بکەوێت كە ئەم یاریزانە  لە یانەی ساوساهمپتۆنەوە چووە ریزی لیڤەرپوڵ لە بەرامبەر 75 ملیون پاوەن.


10 گرانترین بەرگریکار لە جیهاندا


1-هاری ماگوایەر  لە لیستەر ستییەوە بۆ  مانچستەر یونایتد 87.3ملیون یۆرۆ 
2-ڤان دایک لە ساوسهامپتۆنەوە بۆ لیڤەرپوڵ بە بڕی 84.5 ملیۆن یۆرۆ 
3-لۆكاس هێرناندێز  لە ئەتلیتكۆ مەدریدەوە بۆ بایرن میونخ 80  ملیون یۆرۆ 
4-ماتیاس دی لێگت لە ئەیاكس ئەمستردامەوە بۆ یۆڤانتۆس 75ملیون +10.5 ملیون یۆرۆ  وەكو پاداشت 
5-ئیمیرك لامپۆرتی  لە ئاتلەتیك بیلباوەوە بۆ مانچستەر سیتی 65 ملیون یۆرۆ 
6-داڤید لویز لە چێڵسیەوە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان 62.5 ملیون یۆرۆ 
7-بنیامین مێندی  لە مۆناكۆوە بۆ یانەی مانچستەر سیتی 58.2 ملیون یۆرۆ 
8-كایل واڵکەر لە تۆتنهامەوە بۆ مانچستەر سیتی بە بڕی 56.7 ملیون یۆرۆ 
9-مانگالا لە پۆرتۆوە بۆ یانەی مانچستەر سیتی 51.7 ملیون یۆرۆ 
10 ئیدیر میلتاو لە بۆرتۆ بۆ ریاڵ مەدرید 50 ملیون یۆرۆ 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure