کێشە دەکەوێتە نێوانی میسی و گریزمان

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7685‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی باس لە کێشەی نێوان میسی و گریزمان دەکەن و رایدەگەیەنن ئەو دوو یاریزانە پەیوەندی نێوانیان پچڕاوە.

دوای دۆڕانەکەی لیڤانتی و یەکسانبوونی بەرشەلۆنە دژی یانەی سلاڤیا پراگی چیکی، کێشە دەکەوێتە ناو ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنەوە.

پێگەی El Chiringuito TV | ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی و گریزمان لە راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە قسە پێکەوە ناکەن و ئەو دوو یاریزانە لە یاری سلاڤیا پراگیش بە درێژایی یاریەکە گریزمان تەنها یەک جار تۆپی بە میسی داوەو ئەویش تەنها سێ جار تۆپی بە گریزمان داوە.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک کێشەی نێوانی ئەو دوو یاریزانەیان بڵاوکردەوە، بەڵام میسی لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییەی رەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەبێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure