نەیمار ئامادەیە بۆ ریاڵ مەدرید

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 824‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی، ئامادەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نەیمار گەڕاوەتەوە بۆ  راهێنانەکانی یانەکەی و دەیەوێت سوود لە وەستانی یاری یانەکان ببینێت و بە باشی چارەسەری پێکانەکەی وەربگرێت و ئەو یاریزانە  دژی یانەی ریاڵ مەدرید  لە یاریگای بێرنابیۆ لە ٢٦ی ئەم مانگە ئامادەی یاریکردن دەبێت.

نەیمار لە جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکان، بەهۆی سزای یۆفاوە نەیتوانی دژی یانەی ریاڵ مەدرید یاری بکات و چەند هەفتەیەکیشە بەهۆی پێکانەوە کە لەگەڵ وڵاتەکەی توشیبوو ، لە یانەی پاریس سانجێرمان دوورکەوتووەتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure