راکیتچ لە دەرەوەی بەرشەلۆنەیە

جیهان :: 08/11/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ئیڤان راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت و لە ئیتاڵیاش دوو یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، ئەو یاریزانە لە مانگی یەک و لە گواستنەوەکانی زستانەدا لە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنەیەو  بڕیاری چوونی بە تەواوی داوە، ئەمەش پاش ئەوەی ڤاڵڤێردی بە تەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی دووریخستەوە.

لاگازێتا ئاشکرای کردووە، یانەکانی ئەیسی میلان  و یۆڤانتۆس گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن  و هەوڵ دەدەن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure