تائێستا زانیوتە بۆچی یاریزانانی تۆپی پێ لەگەڵ مناڵان دێنە ناو یاریگاوە؟

جیهان :: 08/11/2019‌ :: 5302‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت



 دەبینین پێش هەموو یارییەك مناڵان دەستی یاریزانانی تۆپی پێیان گرتووە و یاوەریان دەكەن بۆ ناو یاریگا ، بەڵام ئامانج لە بوونی ئەو هەموو مناڵانە چییە .


لە سەرەتادا مناڵان دەستی  یاریزانانیان نەدەگرت ، ئەمەش لە كۆتایی جامی1998 روون بوو ، وە یەكەم وێنە كە مناڵان تیایدا لە ناو یاریگا بینرا، لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بوو ساڵی 1999 . 


ئەمەش كاتێک دوو مناڵ لەگەڵ تیپی مانچستەر یونایتد و نیوكاسل هاتنە ناو یاریگا ، هەر مناڵێك بۆ تیپێك ، بەڵام  لە پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەوروپا ساڵی 2000 هەر مناڵێك لەگەڵ یاریزانێك بوو .

هاتنە ژوورەوەی مناڵان لەگەڵ یاریزانان پێش تیروپشكی مۆندیالی 2002 ی کۆریای باشوور و ژاپۆن بوو.


كاتێک فیفا هاوبەش بوونی لەگەل رێخراوی یونسێف  لە هەڵمەتی SAVE THE CHILDREN راگەیاند بۆ پاراستنی مناڵان و باشتركردنی ژیانیان لە هەموو جیهاندا و بۆ دەرخستنی كە تۆپی پێ گۆڕانكاری دروست كردووە لە ژیانی مناڵان ، وە باشترین رێگای هەڵمەتەكەی دۆزییەوە بۆ بەهێزكردنی و  بڵاوبونەوەی ، یاوەری كردنی مناڵان بوو بۆ یاریزانان و درێسێکیان پۆشیوە هێمای فیفا و یونسێفی لە سەرە  پێش هەموو یارییەكی مۆندیالی 2002 .
ً
 ئەمڕۆش پێش یارییەكان لە  خول و پاڵەوانیتیەكان ، یاریزانان لەگەڵ مناڵان دێنە نێو یاریگا، بەڵام مەرج نیە لە پێناو هەڵمەتەكەی یونسێف بێت ، چەندین هۆكاری زۆر هەبوون یارمەتی بڵاوبوونەوەی ئەم نەریتەیاندا .


جارێكی تر دەگەڕێینەوە بۆ پرسیارەكەمان کە بۆچی یاریزانان لەگەڵ مناڵان دێنە ناو یاریگ ، ئەم بابەتە چەندین هۆكاری هەیە ، یەكەمیان پاراستنی یاریزانانە ، بە هۆی ئەوەی كاتێک هاندەران مناڵان لە تەنیشت یاریزانان دەبینن ،  تێگرتنی شت بە ئاراستەی یاریزانان ئەگەری كەمترە ،هەروەها هەندێک یانە سوود لەو مناڵانە دەبینیت ، كاتێک خێزانەكانیان پارە دەدەن لە بەرامبەر دەركەوتنیان لەگەڵ یاریزانان.



هەروەها ئەم ئاوڕدانەوەیە  كار لە پتەو و چەسپاندنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان دەكات ،  دیمەنی یاریزانان لە تەنیشت مناڵان  دیمەنێکی جوانەو رەنگدانەوەی دەبێت سەرنجڕاكێشی یاریزانان و یانەكە هەموویان ، هەروەها دەبێت هۆكار لە هەندێک كاتدا بۆ یارمەتی دانی گروپەکان لە كۆكردنەوەی پارە  لە پێناو هەڵمەتێكی دیاریكراودا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure