راهێنەری یانەی بایرن میونخ ئاشکرا بوو

جیهان :: 07/11/2019‌ :: 2114‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

راگەیاندنەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بڕیاری کۆتایی داوەو راهێنەری کاتی ئێستای یانەکە لە شوێنی کۆڤاچی راهێنەری پێشوو دادەنێت تا کۆتایی ئەم وەرزە.

دوای دۆرخستنەوەی کۆڤاچ چەند راهێنەرێک بۆ شوێنەکەی لە یانەی بایرن میونخ دیاری کران و دیارترینیشیان مۆرینیۆو ئارسن فینگەری فرەنسی بوو.

بە پێی هەواڵێکی  پێگەی سپۆرت یەکی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونخ نە فینگەر و نە هیچ راهێنەرێکی تر لە یانەکەی ناکاتە راهێنەر لە ئێستاداو ئیدارەی یانە باڤارییەکە بڕیاریداوە "هانس دیتر فلیک تا کۆتایی وەرز لە یانە باڤارییەکە بەردەوام بێت .

هەروەها حەمیدیچی بەڕێوەبەری یانە باڤاریەکەش ئەم راهێنەرەی ئێستای  بە کەسێکی شیاو زانیوە تا لە یانەکە تا کۆتایی وەرزە بەردەوام بێت.

هانس دیتر فلیک شەوی رابردوو دوای بردنەوەی یانەکەی ٢-٠ لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەخولی یانە پاڵەوانەکان، ئەمڕۆ راهێنانەکانی بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە خولی ئەڵمانیا دەستپێکردەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure