میسی وەڵامی رۆناڵدۆ دەداتەوەو پەیامێک ئاڕاستەی ڤان دایک وئیبراهیمۆڤیچ دەکات

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5365‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


لە نوێترین لێدوانیدا میسی باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ  و ڤان دایک دەکات و رایدەگەیەنێت پێم باشترە خەڵک باسم بکەن نەک من باسی خۆم بکەم.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی میسی و کرا و پێی وترا" ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و زه‌ڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ حه‌زیان له‌ رێكلام كردنه‌ بۆ خۆیان ،تۆ ئه‌مه‌ ناكه‌یت؟

لە وەڵامدا میسی رایگەیاند" من ئه‌زانم من چیم و چیم كردووه‌ وچی ئه‌توانم پێشكه‌ش بكه‌م ، به‌ڵام بۆخۆ‌مم پاراستووه‌ ، خه‌ڵكی ده‌توانن بۆچوونیان هه‌بێت ، من حه‌ز ناكه‌م باسی خۆم بكه‌م .

لەسەر لێدوانه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم دواییە کە وتبووی داوا لە میسی دەکەم بەرەنگارییەکی تر لە خولێکی تر تاقیبکاتەوە میسی وتی:" هه‌موان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و ئه‌زموونه‌كانیان دەدەن ، من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستم به‌ پێویستی نه‌كردووه‌ بۆ جێهێشتنی باشترین یانه‌ له‌ جیهان ئه‌ویش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه‌ ، من لێره‌ چێژ له‌ راهێنان و یاریكردنی یارییه‌كان و له‌ شاره‌كه‌ ده‌بینم .

دواتر پرسیارێکی تری لەسەر ڤان دایک ئاڕاستە کراو  پێی راگەیەندرا بۆچی زاڵبوون به‌ سه‌ر یاریزانێكی وەکو  ڤان دایك قوورس بوو ؟

لە وەڵامدا میسی وتی" ئه‌و به‌رگریكارێکە  ده‌زانێت چۆن كۆنترۆڵی قاچه‌كانی بكات و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی گونجاو ده‌كات بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر هێرشبه‌ر ،  زۆر خێراو زه‌به‌لاحه‌ ، به‌ڵام خاوه‌ن جوڵه‌ی سووكه‌ به‌هۆی باڵاكه‌یه‌وه‌ ، خێرایه‌ به‌ هۆی گه‌وره‌یی هه‌نگاوه‌كانی و جێی سه‌رنج ڕاكێشانه‌ له‌ به‌رگری و هه‌روه‌ها له‌ هێرشبردن چونكه‌ گۆڵی زۆر تۆمار ده‌كات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure